v\:* {behavior:url(#default#VML);}
o\:* {behavior:url(#default#VML);}
w\:* {behavior:url(#default#VML);}
.shape {behavior:url(#default#VML);}
Normal
0
false
false
false
false
EN-US
X-NONE
FA
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:"Table Normal";
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-parent:"";
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin-top:0cm;
mso-para-margin-right:0cm;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0cm;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:"Calibri","sans-serif";
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;}
کچه‌گیان (به‌شێک... له به‌شی یه‌که‌م)
له
پاڕانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی...
کچه‌گیان
ئه‌م
ورده دۆعایه
له ده‌می
گڵاوی منه‌وه نابیسی
ئه‌مانه
هێندێکیان
سووتانی
نهێنی باوه‌شمن
که هه‌رگیز
و هێشتا
....
تێفکره
ئه‌وه
بوو
جادووگه‌ر
مسقاڵێ
به‌هه‌شتی کرده ناو له‌شته‌وه و
من
خستمه دڵمه‌وه‌و.....
شازاده‌م
ئه‌وه
بوو
فێرمت
کرد
دووهه‌مین
هه‌ر هه‌یه و.......
وێژه‌یه‌ک
به‌جێما مه‌پرسه
ئه‌وه
بوو
هه‌ر
ئێستاش ئومێدم پێت ماوه
بۆیه
وا نه‌فره‌تم
ئه‌وه
بوو
خستتمه
باخه‌ڵی شێعره‌وه
سنووری
قه‌ده‌غه‌م تێپه‌ڕاند
پاڵم دا
کفره‌وه
ئه‌وه
بوو
ئه‌سیری
ماچێکی سووره‌تی لێوت بووم نه‌ت دامێ!؟
شێعری
چی
[بیرێکی ناسک‌تر ئمباته لای خۆی و تا
شێعرێک له چاوان گوم ئه‌بم]
ئێواره‌یه‌و ئه‌مرم
وه‌ک شوێنی سووراوت له دوای ماچ
ئێواره و
رۆژنامه و
ته‌ماشای هه‌یکه‌ڵێ-بریا کچ-
شاژنه و
بمداتێ و نه‌مداتێ
هه‌ر ئه‌چمه کاغه‌زی ده‌سیه‌وه
-عه‌شقه عه‌شق-
ئه‌مخاته نایلۆنێک
مریشکه و هێلکه‌یه و
تاکسی فاز...!؟
ئێواره
روومه‌تی کۆترێک له هه‌یوان هه‌ڵه‌خه‌م
ئینسانێک تێپه‌ڕێ و
تۆ دڵم هه‌ڵواسی به‌خۆتا و
مان بگری یان نه‌یگری
چناکه‌ت ماچ ئه‌که‌م
خه‌ویشه و
تاڵانه و
له‌چکه‌که‌ت دامه‌خه
ئێواره ئه‌خنکێم له لافاوی خه‌ڵکا
وه‌ک مێروو
هه‌ڵوه‌دای گه‌نمه‌که‌ی ئێواره‌ی
پێشووتر
تۆ چپه‌ی رۆژنامه و
چاوێکم لێ خست و
تیترێکی گه‌وره‌تر گۆڕامی:
[من دۆعا نانووسم ئیخوێنم، له
هه‌رکوێ تۆ بڵێی
سبه‌ینێیش وه‌ره‌وه
رۆ‌حی من ته‌نیایه
با زه‌وی شه‌ق نه‌با...!؟]
ئه‌و کچه خۆشیه‌وێم
بۆیه وا کوت و پڕ گسکیدام
رۆژگارێک
په‌نجه‌ره‌ی کۆڵانم به‌یادی ئه‌وه‌وه
چاوه‌ڕوان دائه‌نا
کچ بڕوا و
سه‌ربکا به هه‌رچی بۆتیک و مارکێت و
زه‌هرمار و ژانێک
کزه‌بای روومه‌تی بێته‌وه و
ئه‌م کۆڵانه قڕکا و
ده‌فه‌رموو:
کچه‌گیان!
کوڕه‌گیان نه‌خوه‌شته و
په‌نجه‌ره دامه‌خه و
هه‌ورئه‌کا چاوانم و
ئه‌کاته بارانێک
حه‌وت شه‌و و حه‌وت رۆژ و حه‌وت ده‌قه
و...
خۆش ناکا و
تاکسی ێک قه‌یناکا با بتبا و
با ئه‌دا به له‌شتا و
بۆرانیش ته‌ڕت ئه‌کا و ...
ئالووده‌ی نه‌فه‌ستین
کوڕانه!
که‌مێ زوو وه‌ره‌وه
وه‌فامان!؟
کچه‌گیان!
من ئه‌ڵێم
له‌سه‌ر ئه‌م عه‌رزه‌دا
به‌هه‌شتێک رواوه‌به‌رینه تا حه‌زکه‌ی
پیاو و ژنێکیش دوو دڵی قه‌ده‌غه و
مه‌یلاومه‌یلی دزه گازێکن
له سێوێک
نه زۆریش حه‌رام و
سێ فه‌رز هه‌ن:
یان له ئاسمانه‌وه که‌وته خوار
شه‌وێکی مێژوویی
وه‌ک حه‌زی سمۆره!
یان که‌شتی تایتانیک
به‌رله‌وه‌ی بچێته زووڵاڵی گۆمه‌وه
لێره بوو ، که‌س نه‌یدی!
یان به‌خوا
ئه‌م خه‌ڵکه زۆر سه‌یرن
بۆ مه‌رگیش ئه‌چنه ناو ((صف))ه‌وه
نان نیه به ده‌ره‌ک ! سه‌فه‌که!؟
کچه‌گیان!
سبه‌ینێ
تارمایی مه‌لێکی ره‌شۆڵه ئه‌بینی، مه‌ترسه
هه‌ر خۆتی بچوه پێش
به‌رله‌وه‌ی
ئه‌و بێته گفتوگۆ و بپێچێ به‌له‌شتا
تۆ پڵتۆک له زارت به‌ربده و
بزاڤی مه‌رجانیت وه‌ده‌رخه
به‌رله‌وه‌ی
ئه‌و سیمای وه‌ده‌رخا و
خۆت رووکا له ره‌شماڵی به‌ریا
تۆ نیوه‌ی دمامکی رۆحانی ت بدڕێنه و
په‌لکه‌یه‌ک
دوو په‌لکه سه‌مایه و له گه‌ڵ بای
ئاره‌زوو....
رۆژیش دێت به پیری قریقه‌ی ئازادی ت
من رازیم که‌نیشكێ بشێلم!
بێ ئه‌وه‌ی بزانم
کامپیۆتر ئه‌زانێ......
یان پێش تر له چه‌تا که کردم !هه‌ر ئه‌و بوو...
من رازیم
په‌نجه‌ره‌ی به‌رانبه‌ر ماڵ ئێوه
هه‌میشه به‌ستراو بێ و
تۆ بتوانی بێ ترس
له حه‌وزا مه‌له‌که‌ی وه‌ک ماسی!
بێ حه‌یا ئه‌ی باوکت
که نوێژی به‌ره‌و حه‌وش به‌ستوه.......
لێگه‌ڕێ، خۆت چۆنی؟
من رازیم
به هه‌رچی سبه‌ینێ باوه‌ڕی ئه‌م خه‌ڵکه
بگۆڕێ
وه‌ک؛ tv و
پرده‌که‌ی سه‌ی خه‌لیل
من رازیم، هیچ نه‌بێ
دڵێکی خواپێ‌داو
رۆحمی هه‌ڵئه‌گرد
تا سبه‌ی
تا بڕوای ئه‌م خه‌ڵکه:
((پیاوێک دێته‌وه ئه‌رسه‌لان
سه‌یرئه‌کا
گاڕانێک له‌م بێشه‌ی مه‌ینه‌تا سه‌رگه‌ردان
دائه‌خوڕێ له شمشاڵ،
بیژه‌نه!!
با بێشه ئاخوڕی ئه‌م گه‌له مێگه‌له
نێره بێ!!!!!)).
ئێواره خه‌ریکه دێته‌وه‌و
من نابێ لێره بم
هه‌ر ئێستا ئه‌بیسم که شه‌قام
خۆی ئه‌دا به پاژنه‌ی بووکێنی
رێبوارێک-نه‌مخوارد و سێوی چی-ئه‌که‌وێ و
دووباره هه‌ڵئه‌سێ و
مردنێک دووباره
هه‌ڵئه‌کا له دڵما بێ وچان
ئێواره خه‌ریکه دێته‌وه و
من ئه‌بێ
گوڵبه‌ری هاوینی ئه‌مساڵم
ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری گوڵ باو
گوڵاو بێ له رووتان
له سنوور ئۆدکۆلۆن فراوان هه‌رزانه
و
قاچاخی پێ ئه‌که‌ن
کچه‌گیان !
تۆ خوا نیت
تۆ زاده‌ی په‌نجه‌ره و
به‌هاری دونیا نیت
تۆ نه‌بووی باڵت دا له شه‌ققه و
به‌هه‌شتت کرده ناو دڵمه‌وه
تۆ زاده‌ی رۆحم بووی
شه‌وێکی په‌رێشان
لای راستم هه‌ڵماسی و
له بیرم نه‌ماوه
هه‌ر تۆ بووی؟
یان حه‌قیقه‌تێکی کڵۆڵیش
له گه‌ڵت دابه‌زی و
پێکه‌وه چوونه ژێر دره‌ختی کووده‌تا.
ئه‌و کاته
من زه‌ویم به جێهێشت
له ترسی به‌رامه‌ی ژن و خوا
په‌نام برد بۆ دۆزه‌خ
چوومه ناو زه‌ردێنه‌ی هه‌تاو و
رابردووی ماچێکی بێ ترسم کرده شێعر:
کچه‌گیان
له باتی
ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌ی
که کۆچم لێ نه‌کرد
-خۆت فه‌رمووت-
ئه‌پێچم به ده‌ستا و
له‌م شاره
به سه‌ر کام برژانگا ئه‌ڕووخێم
که له من ناسک‌تر ئه‌تبینێ
........
به ته‌نیا
سه‌فه‌ری مه‌رگێک و
موعجزه‌ی هه‌ره‌سی ئه‌م شێعره
له‌م شاره که‌پرم بوون
تۆیش هاتی و
ئێستا من
هه‌ڵگری میراتی په‌نجه‌ره و
شه‌قام و
له داگیرکه‌رانی عه‌شقێ بووم
........
هاتی و
دواجاریش
به‌رله‌وه‌ی بارووتی لێوانم نه‌سووتێ
و
ئه‌م شه‌ڕه بخه‌ینه کایه‌وه
چاره چه‌س با حاشای لێ نه‌که‌ین
تۆ بوویت و ته‌واوی هه‌ستی من له گه‌ڵتا
من بووم و فنجانێک له خه‌نده‌ی سه‌رلێوت
بێهووده ئه‌منۆشی و
ئه‌چرپایت به گوێم‌دا :
((هه‌زارنی له تۆ جوانتر
له باوه‌شی عه‌شقم دا به قسری مردن
نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی
ره‌ش جێمابوون له‌په‌ناما
وه‌ک سێبه‌رم،
بیریان قورس‌تر بوو له له‌شیان))
کچه‌گیان!
به‌و خوایه‌ی
چوه ناو له‌شته‌وه بفه‌رموو:
پیاوێک
حه‌وته‌یه‌ک دوو سێ جار ته‌نیامه و
له داگیرکه‌رانی هه‌وه‌سمه و
بێهووده پێی وایه
له ڕه‌نگی قژم دا
پیاوێک خه‌وتوه شه‌رابی
جگه‌ره ئه‌کێشێ و
جێژوانی ئێواره‌ی هه‌میشه کاوله و
شوناسی نه‌فره‌تی له جنسی کاغه‌زه و
خوه‌لاسه...
به‌ره‌ڵڵای په‌یکه‌ری له لێوا غه‌رقی
من
به‌سه زوان، کوڕه‌گیان...